جێگری سەرۆکی پەرلەمان : عێڕاق بەتوانای لاوان دەتوانێت گەشە بەوڵات بدات

سیاسی
  • 13-12-2022, 13:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری سەرۆکی پەرلەمان شاخوان عبداللە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوە کە عێڕاق بەتوانای لاوەکانی دەتوانێت گەشە بەوڵات بدات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەدا کە شاخوان عبداللە لەکۆنگرەی لاواندا بەشداری کرد کە بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەان بەڕێوەچوو.
    لەمیانەی وتەیەکیدا لەوکۆنگرەیە وتی کە عێڕاق بە وزەوتوانا و شارەزایی لاوانی خۆی دەتوانێت وڵات بەرەوپێش بەرێت.
    وتیشی کە تواناسازی گەنجان پێویستە لە بەرایی ئەرک و کارەکانی ڕێکخراوەمەدەنی و دەزگاکانی حکومەت بێت.