شاخوان عبداللە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی دهۆک دەکات

سیاسی
  • 22-11-2022, 16:58
  • +A -A

    بەغداد/ ـINA
    جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شاخوان عبداللە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز کرد لەدهۆک.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی 
    جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شاخوان عبداللە سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی دهۆک کرد کەلە دەرەنجامی تەقینەوەی سیستەمی غاز کەوتەوە.
    هەروەها شاخوان دەسخۆشی لە پارێزگای دهۆک ولەتیمەکانی بەرگری شارستانی کرد بۆ زوو بەدەمەوەچوونی ڕووداوەکە، هەروەها شاخوان هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.