لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمان دەربارەی زیندانەکانی عێڕاق لێدوانێک دەدات

سیاسی
  • 13-12-2022, 13:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA نساڕحاجی
    لێژنەی مافەکانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەوڵێک لەئارادایە بۆ هەموارکردنی یاسای ئازادی دەربڕین و خۆپێشاندان لەهەمان کاتیشدا پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند بۆ کۆششەکانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بۆ گەیاندنی عێڕاق بەوڵاتە پێشکەوتووەکانی بواری مافی مرۆڤ.
    سەرۆکی لێژنەکە ارشدساڵحی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە لێژنەی مافی مرۆڤ کۆششەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ئازادی دەربڕین و خۆپێشاندان .
    دەربارەی زیندانەکانی عێڕاقیش باسی لەوەکرد کرد کە قەرەباڵغیەکی تیادایە و پڕە لە هەزارەها زیندانی کە دەکرێ هەندێکیان ماوەی زیندانیکردنیان کەمبکرێتەوە.
    وتیشی دۆخی زیندانەکانیش خراپەو خۆراکی باشیش بە زیندانیەکان نادرێت ، لەمبوارەدا ڕەچاوی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان ناکرێت.