وەزارەتی کار چەندڕێکارێک پەیڕەودەکات بۆ هاوکاریکردنی هەژاران

ناوخۆ
  • 13-12-2022, 10:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی کار ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە چەندڕێکارێکی ڕاگەیاند بۆ هاوکاریکرنی هەژاران لەوانە زیادکرنی قەرز کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران جێبەجێدەکرێت.
    وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی احمد اسدی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەرنامەی حکومی 
    سێ بڕگەلەخۆدەگرێت کە باس لە توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگا دەکات کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەنجام دەدرێت.
    وتیشی کە گرنگترین بڕگەکان زیادکردنی ژمارەی ئەوکەسانەیە کە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و زیادکردنی  
    هاوکاریەکان و چاودێریکرنی کەمئەندامان و 
    زۆرکردنی قەرزەکانی پڕۆژەبچووکەکانە ، ڕوونیشی کردەوەکە لەداهاتوودا کۆششەکانی وەزارەت لەم ڕووەوە زیاتردەبێت.