پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی هێنانی مادەی هۆشبەر لە دەروازەی شلامچە

ناوخۆ
  • 13-12-2022, 10:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هەوڵێکی بۆ هێنانی مادەی هۆشبەر ڕەتکردووەتەوە لە دەروازەی سنووری شلامچە.
    دەستەکەلەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەهەماهەنگی تیمەکانی مادەهۆشبەرەکان لە پۆلیسی گومرکەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان توانیان دوو گەشتیاری عێڕاقی دەسگیربکەن کە 54 گم تلیاک و 85 گم کریستال 160 حەبی میتادونیان پێبووە.
    وتیشی کە پەڕاوی یاسایی بۆ ئەودوو کەسە کراوەتەوە و حەواڵەی بنکەی پۆلیسی شلامچە کراون.