عێڕاقیەک بە مادەی هۆشبەرەوەلە دەروازەی شلامچە دەسگیر دەکرێت

ناوخۆ
  • 26-11-2022, 12:36
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە هاوڵاتیەکی دەسگیر کردووە کە مادەی هۆشبەری پێبووە لە شلامچە.
    وتەبێژی فەرمی دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە ڕایگەیاند بە فەرمانی سەرۆکی دەستەی دەروازەسنووریەکان لیوا دکتۆر عمڕ عدنان وائلی بە پشکنینی سەرجەم کاڵاکان هاوڵاتیەکی عێڕاقی دەسگیرکرا کە 485 گرام مادەی تلیاکی پێبووە لە شلامچە، ئاماژەشی بەوەکرد کە بەهاوکاری پۆلیسی گومرکەکان دەسگیرکرا و ڕێکاری یاسایی بۆ پەیڕەودەکرێت.