عێراق و ژاپۆن تاوتوێی مەلەفی ئاو دەکەن

سیاسی
  • 12-12-2022, 17:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"بەنگین ڕیکانی " وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەگەڵ "ئەندۆ ناوکی " جێگری سەرۆکی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن (JICA) مەلەفی ئاویان تاوتێکرد.
     وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە رایگەیاندوە "ئەمرۆ " بەنکین ڕیکانی" وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەگەڵ "ئەندۆ ناوکی" جێگری سەرۆکی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن (JICA) و نوێنەری JICA لە عێراق ، کۆبووەتەوە. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پڕۆژەکانی وەزارەت کرا لە کەرتی ئاو بۆ ساڵی 2023 کە لەلایەن دەزگای ژاپۆنییەوە پارەی بۆ دابین دەکرێت، کە پڕۆژەی ئاوی سامەرایە لە پارێزگای سەڵاحەدین بە توانای 6000 م3/کاتژمێر، و پڕۆژەی ئاوی زەنبور بە توانای 2000 م3/کاتژمێر، و پڕۆژەی ئاوی بەلەدروز بە توانای 1000 م3/کاتژمێر لە پارێزگای دیالە، و پڕۆژەی ئاوی سەماوە بە توانای 6000 م3/کاتژمێر، هەروەک باس لە دابینکردنی پارەی پێویست کرا ، بۆ قۆناغەکانی پڕۆژەی ئاوی بەسرەی گەورە .