وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گەڕانەوەی 59 خێزانی لە کەمپەکانی کوردستان بۆ پارێزگای سەلاحەدین راگەیاند

ناوخۆ
  • 12-12-2022, 15:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئیڤان فایق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆچبەران،گەڕانەوەی 59 خێزانی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاری سەلاحەدین ڕاگەیاند.
    "ئیڤان فایق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆچبەران،لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" 59 خێزان لە کەمپی ئاشتی بۆ ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین .
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "کە بەرنامەی حکومەت ، جەخت کردنەوەیە لەسەر کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان ، ئەمەش وادەکات حکومەت خێراتر کاربکات تاوەکو ئەو ئاوارانە بگەڕێنێتەوە ناوچەکانی ڕەسەنی خۆیان .