وەزیری کۆچ جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان دەکاتەوە

سیاسی
  • 10-12-2022, 22:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"ئیڤان فایق جابرۆ"
    وەزیری کۆچ و کۆچبەران ،جەختی لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان کردەوە.
     "ئیڤان فایق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند"لە میانی بەشداریکردن لە سمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و هەڵمەتی (١٦ ) ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی دەکرد ، رایگەیاند " توندوتیژی لە فۆرم و ناوەڕۆکدا قبوڵ ناکرێت، چ دژی ژنان بێت یان هەر کەسێک، ئەمەش لە هەموو ئایینەکاندا باسکراوە، بەو پێیەی دەبێت ڕێز لە تایبەتمەندی ئەویتر بگیرێت، چ ژن بێت، یان منداڵ بێت یان پیاو.
    ئاماژەی بەوەشکرد"پێویستی بە ڕێنمایی و کۆنترۆڵکردن هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە.
    رشیگەیاند"قسەیەک لەلایەن" پاپا فرانسیسەوە" هەیە کە دەڵێت لە هەموو ئایینەکاندا گروپی بچووک هەن کە لێبوردە نین، هەروەها توندوتیژن دژی ژنان .
     ئەوەشی وت "ژنانی مەسیحی بەشێکین لەم کۆمەڵگایە، هەروەها ژنانی مەسیحی رووبەرووی توندوتیژی زۆر دەبنەوە بەگشتی .
    ڕوونیشیکردەوە "ئەگەر ئەو گروپە زۆر لاوازە دەستنیشان بکەین، لەوانەیە ژنێکی کۆچبەر یان ئاوارە بێت، ئەویش لە ئەنجامی شەڕدابوە ئەو توندوتیژییە، لە ئەنجامدا ئەم کارەساتانە قورستر دەبن بۆ ژنان و کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەناو کۆمەڵگاکاندا هەیە ، جا لە ناو کەمپەکەدا بن یان لە دەرەوەی کەمپەکە.
     "جابرۆ " جەختی لەوەشکردەوە "وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بەتەنها ناتوانێت کار لەسەر هەموو لایەنەکانی بکات، ئێمە تایبەتمەندین لە پێدانی فریاگوزاری بۆ ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بە سەلامەتی، بەڵام پێویستمان بە پاڵپشتی دامەزراوەیی گەورە و پاڵپشتی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان هەیە، بۆیە ئێمە سەرنجمان لەسەریان هەیە ،چونکە ئەوان هەمیشە ئامادەن و لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ کۆمەڵگا .
    هەروەک وتیشی "کە پشتیوانی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانین هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ژنان بۆ ناوچەکانی خۆیان دروست بکەین،و سادەترینیش ئاسایش ، و خزمەتگوزارییەکان و دۆخی ئابووریە لە ڕێگەی پڕۆژەکان و داهاتەوە، کە وەزارەت کاری لەسەر دەکات.