سودانی : 10 ی کانونی یەکەم ناونیشانێکە بۆ دلێری و ئازایەتی عێڕاقیەکان

سیاسی
  • 10-12-2022, 13:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە ڕۆژی 10ی کانونی یەکەم بەناونیشانێکی عێڕاقی بۆ ئازایەتی دەمێنێتەوە.
    سودانی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد وتی 10 ی کانونی یەکەم ڕۆژێکی عێڕاقیە بۆ ئازایەتی و قوربانیدان ، سوپاسی مەڕجەعیەتیش دەکەین
    بۆ ئەوفەتوایەی کە دەریکرد کە پاڵەوانانی وڵات پەیڕەویان لێکرد.
    هەروەها وتی شکۆمەندی بۆ هەموو ئەوانەی کە ئەم سەرکەوتنەیان دروستکرد ، ئەو خوێنە پاکژە پیرۆزبێت کە ترپەی دڵی بۆ عێڕاق و عێڕاقیەکان گەڕاندەوە، جەختیشی لەوەکردەوە کە ئەم سەرکەوتنە هاندەرێکە بۆ بونیادنانی عێڕاق و خزمەتکردنی گەلەکەی.