كوردێك بەسەرۆكی داوەرانی یارییەكانی شەترەنجی ئۆنلاین دەستنیشانكرا

وەرزش
  • 8-12-2022, 14:37
  • +A -A

    هەولێر - INA
    داوەری نێودەوڵەتی یانەی شەتڕەنجی خانزاد عەبدولعەزیز ئەسوەد عەزیز وەك سەرۆكی داوەرانی ڕێكخەری بۆردەكانی یاریەڕاستەوخۆكان(ئۆنلاین) لەپاڵەوانێتی كۆتایی عیراق بۆكوڕان بۆساڵی 2022 كەلەبەغدادی پایتەختی عیراق بەرێوەچوو لە ڕێكەوتی 6/12/2022 دەستنیشان كرا.
    عەبدولعەزیزی داوەری نێودەوڵەتی ئەمە جگە لە ساڵانێكی زۆرە لە خزمەتكردنی وەرزش وشەترەنج بەتایبەتی بەردەوامە،ئەمجارەشیان پەیژەیەكی رك و هەنگاوێكی پڕ بەرپرسیاریەتی و پۆستێكی زەبەلاحی پێسپێردرا،كە لەماوەی پاڵەوانێتی شەترەنجی عێراق كە بۆ ماوەی دوو رۆژبوو،توانی لەكۆی گشتی توانا ودەستكەوت و داهێنانەكانی خۆی،لەبری چەندین ساڵەی ماندووبوونی،ببێتە یەكەم داوەری نێودەوڵەتی كە بتوانێ وەك داوەرێكی كەمەرشكێن وئەم گۆمە قوڵەش بشەقێنێ و خۆی بەسەركەتووی لێ بدۆزێتەوە، زۆر بەسەركەوتویی توانی لەكۆی (12) یاریزان بەشدارییان لەم پاڵەوانیەتیە كردووبوو بەسیستمی خول(دوری) round robin بەكاتی(90min+30sec)بۆ هەریاریزانێك ،بەشێوەی ئۆنلاین زۆر ژیرانە و هرزمەندانە بەرێوەی ببات،ئەمەش خەرمانێكی داوەر عەدولعەزیز و یانەی شەترەنجی خانزادە،كە لە هەموو پاڵەوانیەتی وخولەكان لە دەرەوە و ناوەوە قسەی خۆیان هەبێت ببن بە ژمارەیەكی قورس.