سەید سیستانی جەخت لەگرنگی هەوڵی پێكەویی كردەوە بۆ وازهێنان لەتوندوتیژی و ڕق و كینە

سیاسی
  • 7-12-2022, 12:31
  • +A -A

    نەجەفی ئەشرەف - INA
    سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر گرنگی هەوڵەكانی پێكەویی و هەموو لایەنەكان بۆ وازهێنان لەتوندوتیژی و ڕق و كینە كردەوە و تەئكیدیشی لەسەر بەدەستهێنانی دادپەروەری لە كۆمەڵگا جیاجیاكاندا كردەوە.
    نوسینگەی سەید سیستانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:  سەماحەتی سەید سیستانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە  میگیل ئەنخیل مۆراتینوس بریكاری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرپرسیار لە پەرەپێدانی پلانی كاری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی شوێنە ئاینییەكان دوای ئەو هێرشانەی كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا كراوەتە سەر شوێنە جۆراوجۆرەكانی جیهان.
    ئاشكراشیكرد: سەماحەتی سەید سیستانی گوێی لەو ڕوونكردنەوەیە گرت كە لەبارەی ئەو پلانە و ئەو بنەمایانەی كە لەسەری دامەزراوە و ئەو ڕێوشوێنانەی لەم بوارەدا پەیڕەو كراون.
    لە كۆبوونەوەكەدا، سیستانی جەختی لەسەر گرنگیی هەوڵی پێكەویی كردەوە لە بەرزكردنەوەی كلتوری پێكەوەژیانی ئاشتییانە و ڕەتكردنەوەی توندوتیژی و ڕق و كینە و پتەوكردنی بەهاكانی هاوئاهەنگی لەسەر بنەمای گرنگیدان بە مافەكان و ڕێزگرتنی هاوبەش لە نێوان پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەكان و مەیلە فیكرییەكان.
    جەختیشیكردەوە: كە  ئەو نەهامەتیانەی كە لەلایەن زۆرێك لە خەڵك و گروپە ئیتنیكی و كۆمەڵایەتییەكانەوە لە زۆرێك لە ناوچەكانی جیهان كەوتووە دەرئەنجامی ئەو چەوسانەوە فیكری و ئایینیەیە كە لە دژیان پراكتیزە كراوە و سەركوتكردنی ئازادییە بنەڕەتییەكان و نەبوونی عەدالەتی كۆمەڵایەتی ڕۆڵی هەبووە لە دەركەوتنی هەندێك لە ڕەوتە توندڕەوەكان كە توندوتیژی كوێرانە بەكاردێنن دژی خەڵكی سڤیلی بێ چەك و هێرش دەكەنە سەر ناوەندە ئاینییەكان و شوێنەوارەكانی ئەوانی تر كە بە بیر و باوەڕ لەگەڵیاندا ناكۆكن.
    سەید سیستانی جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەركردنی باكگراوندی ئەو دیاردە ڕەتكراو و مەحكومانە كردەوە لەهەموو حاڵەتەكاندا و بۆ بەدەستهێنانی پلەیەك لەدادپەروەری و ئارامی لەكۆمەڵگە جیاجیاكاندا كە شایستەی كەرامەتی مرۆڤن، ئەمەش یارمەتیدەرە لەكەمكردنەوەی كەش و هەوای گونجاو بۆ بڵاوبونەوەی بیروبۆچوونە توندڕەوەكان، و دەستخۆشیشی كرد لە هەوڵەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لەم بوارەدا.
    سەید سیستانی هیوای سەركەوتنی بۆ مۆراتینوس لەڕاپەڕاندنی ئەركەكەی خواست و سڵاوی خۆی نار بۆ ئەنتۆنیۆ گۆترێسی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.