سودانی راسپاردە بۆ یەكخستنی گوتاری دەوڵەت دەردەكات

سیاسی
  • 7-12-2022, 11:25
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، راسپاردەی بۆ ڕێكخستنی كاری ڕاگەیاندن لەدامودەزگاكانی حكومەت و یەكخستنی گوتاری دەوڵەت دەركرد.
    وتەبێژی سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر مەجید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران وەزارەت و ئەو لایەنانەی كە پەیوەست نین بە وەزارەت و سەرجەمی پارێزگاكان بۆ ڕێكخستنی كاری میدیایی لە دامودەزگا حكومییەكان و یەكخستنی گوتاری دەوڵەت راسپاردەی دەركد.
    حەیدەر مەجید ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: ڕێنماییەكە بریتیە لە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندنی حكومەت كە بەسەرۆكایەتیی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران و ئەندامێتی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی حكومەت لە سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و تۆڕی راگەیاندنی عێراقی.