وەزارەتی ڕۆشنبیری و شوێنەوار رێگرییەکانی بەردەم هێنانەوەی کەل وپەلە دێرینە دزراوەکانی عێراق ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 5-12-2022, 19:12
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی ڕۆشنبیری و شوێنەوار،رێگاکانی بەقاچاخبردنی کەلوپەلی کۆنی عێراقی ئاشکراکرد و ئاستەنگەکانی بەردەم هەوڵی وەرگرتنەوە لە هەندێک وڵاتەوە خستەڕوو، هاوکات دووپاتیکردەوە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا گەورەترین رێکاری گەراندنەوە لە مێژووی عێراقدا گیراوەتەبەر لەهێنانەوەی کەل و پەلە دێرینە دزراوەکان. 
     "ئەحمەد عەلیاوی"وتەبێژی فەرمی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"کۆمەڵێک وڵات دەستنیشانکراون کە خاوەنی کەلوپەلی کۆنی عێراقین،لەوانە وڵات هەیە کە ڕەتیدەکاتەوە ئەو کەلوپەلە کۆنانەی کە بە قاچاخ براون ڕادەستی بکاتەوە. 
    ئاماژە بەوە شدەکات "ئەو کەلوپەلە کۆن و پارچە دزراوانەی کە لە مۆزەخانە عێراقییەکان تۆمارکراون، دەتوانرێت وەک مەلەفێک ڕێکبخرێن و بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق،کە ئاسانتر لەو پارچانەی لە شارەکانی عێراق لە ڕێگەی هەڵکەندنی هەڕەمەکییەوە دەردەکەون چونکە تۆمار نەکراون.
     راشیدەگەیەنێت"پارچە هەیە کە لەڕێگەی هەڵکەندن لە ناوچە دوورەدەستەکان بە قاچاخ دەهێنرێت کە دوورن یان نادیارە و لەلایەن ئەو کەسانەی لە نزیکیان دەژین، لەڕێگەی هەندێک وڵاتەوە نەدۆزراونەتەوە. بۆیە ئەو وڵاتانە پێویستیان بە بەڵگە هەیە کە ئەو پارچە قاچاخانە هی عێراقن، هەرچەندە ئەم وڵاتانە دەزانن کە ئەو پارچانە هی عێراقن، هەروەک چۆن ئێمە شوێنەوارە دێرینەکانی میسر و سوریا و شوێنەکانی تر دەزانین. 
     وتەبێژی وەزارەت ئەوەشی خستە روو " ئەم پارچانە، دوای گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتانە بەقاچاغ لەریگای هەڵکەندنی هەڕەمەکی، و بە کاغەزی ساختە و بەڵگەنامەی ساختە وەک پارچەی خەڵک دەکڕدرێن و ئەوەش وەک ئەوەی کە لەگەڵ کۆمپانیای هۆبی لۆبی ڕوویدا.
    سەبارەت بە تابلۆی گیلگامێش، کە ساختە کرابوو ، وتەبێژی وەزارەت وتی" کاغەز و چیرۆکەکەی دواتر دۆزرایەوە، وە وەزارەتی دادی ئەمریکا دەستوەردانی لەو بابەتەدا کرد، و زانی کە ئەم کاغەزانە ساختەکراون و ئەوانیش وەک عێراقی بەرگری لێکردن، و هەماهەنگی کرا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارە دێرینانە بۆ عێراق.
     ئەو بەرپرسە دووپاتیشی کردەوە"ئەم جۆرە مەلەفانە یەک لەیەک ئاڵۆز ترن ، وەزارەت بە گشتی کار بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختییانە دەکات بە پێدانی زانیاری کە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو پارچانە عێراقین، پەیوەندی لەگەڵ لایەنی بەرپرسیار و سەردانی ئەو وڵاتانە و دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئەوان دەکات ، لایەنی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە گرنگ دەزانێت،بۆ ئەم پرسە کە لەگەڵ سەردانی بەرپرسانی عێراقی تایبەتمەند لە بواری کەلوپەلی کۆن بۆ ئەو وڵاتانە بخرێتە باسەوە . 
     وە لە درێژەی قسەکانیدا "عەلیاوی" وتی "ئەم ڕێکارانە دەرفەتی زیاتر دەبەخشن بۆ گەڕانەوەی پارچەکان ئەگەر بدۆزرێنەوە.
    روونیشیکردەوە " هەندێکجار هیچ زانیارییەک لەسەر هەندێک پارچە وەرناگیرێت، بەڵام بەشی چاکبوونەوە هەمیشە چاودێری هەر هەواڵێک دەکات دەربارەی هەر پارچەیە، تەنانەت لە مۆزەخانەکان و فرۆشگاکان کە شوێنەوارەکان دەفرۆشن، تەنانەت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە چاودێری دەکەن .
     "عەلیاوی " هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ژمارەیەک وڵات ڕێگە بە هاووڵاتییان و دوکانەکانیان دەدەن کەلوپەلی دێرین بفرۆشن، ئەمەش یەکێکە لەو کێشانەی ڕووبەڕووی وەزارەت دەبێتەوە.
    ل دەشڵێت " وڵاتانی عەرەبی کارئاسانی بۆ پڕۆسەی قاچاخ دەکەن، کە لە ڕێگەی هەندێک فرۆشگاوە ئەنجام دەدرێت کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بگەیتە وڵاتێکی بیانی، هەندێکیان فرۆشتنی کەلوپەلی کۆن و کڕینی ئەو شتانە بە تاوان نازانن کە دەیگەڕێننەوە ئەگەر شوێنەواری عێراقی یان میسری بن یان هەرچییەک بێت لە هەر شارستانیەتێک، و لە ماڵەکاندا نمایش دەکرێن، بۆ نموونە بەبێ ئەوەی لە ڕووی یاساییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، چونکە یاسای ئەم وڵاتانە ڕێگە بەم کارە دەدات و کڕیارەکە دەپارێزێت وەک چۆن بە پارەی خۆی کڕیویەتی، واتە بازرگانی یە .
    هۆشداریشیدا“ئەو هەڵمەتەی گەرانەوە کە لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا ئەنجامدراون، گەورەترین ئۆپەراسیۆنی گەراندنەوەی کەل و پەلی دزراو بوە لەمێژووی وەزارەتی شوێنەوارەکان لە عێراق لەڕووی ژمارەی پارچەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتان و دەزگاکانی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیهان.