دەستەی دەستپاکی فیدرال لێپێچینەوە لە پارێزگاری پێشووی بابل دەکات

ناوخۆ
  • 5-12-2022, 16:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ, فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی بابلی ڕاگەیاند، کە بە ئەنقەست پێشێلکردنی لە ئەرک و کارەکەی ئەنجامداوە.
     لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە ڕایگەیاندوە"دادگای لێکۆڵینەوەی "بابل" کە تایبەتە بە پرسەکانی دەستپاکی،بڕیاری دا کە پارێزگاری پێشووی بابل بانگێشتی بەردەم لێکۆڵینەوەی بکات، سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی لە تۆمارەکەدا ئەنجامیداوە،بە تەرخانکردنی پارچەیەک زەوی بۆ وارسی شەھیدان و برینداران لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شارەکە ،کە بە واژۆی پارێزگار پەسەندکراوە ،کە پێچەوانەی رێنماییەکان بووە . 
     بەیاننامەکە ڕوونیشیکردەوە، "دادگای لێکۆڵینەوەی "بابل" کە تایبەتە بە کەیسەکانی دەستپاکی، فەرمانەکەی بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (331) لە یاسای سزادان دەرکردوە ، دوای ئەوەی پێشەلی ئەنجامداوە لەگۆرینی شوێنی تەرخانکراو بۆ کەس و کاری شەهیدان و برینداران.