ژینگە چوار لایەنی گرنگ بۆ عێراق لە ڕێككەوتنی كەشوهەوای پاریس ئاشكرا دەكات

ناوخۆ
  • 4-12-2022, 14:29
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ژینگە چوار لایەنی گرنگی بۆ عێراق ئاشكرا كرد لە ڕێككەوتنی كەشوهەوای پاریسدا، هاوكات ئاماژە بە دامەزراندنی سندوقێكی تایبەت بۆ زیانەكانی پەیوەست بە پیسبوون كە بەهۆی دەردانی كاربۆنەوە دروست دەبێت.
    بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی لە وەزارەتی ژینگە عیسا ئەلفەیاز لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردووە و ڕایگەیاند : رێككەوتننامەی پاریس بۆ گۆڕانی كەشوهەوا، كە لە ساڵی 2015 واژۆكراوە بەیوەستە بە ئاو، كشتوكاڵ وپیشەسازی و كارەبا و ئامانجی كەمكردنەوەی دەردانی كاربۆنە لە بەرگەهەواوە، كە هۆكاری گەرمبوونی جیهان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی جیهان بەرەو كەمكردنەوەی دەردانی كاربۆن لە بەرگەهەوادا هەنگاو دەنێت بۆ پاراستنی پلەی گەرمی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق هۆكاری گۆڕانی كەشوهەوا نییە، بەڵكو كاریگەری دەردانی گازی ژەهراوی و گەرمبوونی هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد : هۆكاری سەرەكی گۆڕانی كەشوهەوا وڵاتانی پێشكەوتوون.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : وڵاتانی تازەپێگەیشتو زۆرترین زیانیان بەركەوتووە بەهۆی پیسبوونی كەشوهەوا، لەنێویاندا عێراق، هەروەها بەپێی ڕێككەوتنەكە، وڵاتانی پێشكەوتوو دەبێت پاڵپشتی وڵاتانی زیانلێكەوتوو بكەن، بەتایبەتی لە بواری ئاو و هۆڕەكاندا و  ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق دامەزراندووەی سندوقێكی تایبەت بۆ زیانەكان بەپێی ڕێككەوتنی پاریس.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێككەوتنی پاریس خاوەنی لایەنی بنیاتنانی تواناكانە، عێراقیش كەسێكی لە وەزارەتی ژینگە كاندید كردووە كە دەبێتە خاڵی سەرەكی بۆ بنیاتنانی تواناكانی جیهانی عەرەبی لە پرۆژەكانی گۆڕانی كەشوهەوادا، ئاماژەی بەوەشكرد : كە عێراق  پێنجەم وڵاتە لە نێوان وڵاتانی جیهاندا كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە لاوازن.