سودانی لە كۆتایی سەردانە فەرمییەكەی بۆ ئێران سەردانی مەزاری ئیمام ڕەزا دەكات

ناوخۆ
  • 30-11-2022, 17:55
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لە كۆتایی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمرۆ چوارشەممە سەردانی شاری مەشهەدی پیرۆزی كرد.
    نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت:  سودانی رێورەسمەكانی سەردانیكردنی مەزاری ئیمام عەلی موسا رەزا سڵاوی خوایان لێبێت ئەنجام دا و دەستی بۆ خوای گەورە و دڵۆڤان بەرزی كردەوە كەئاسایش و سەقامگیری هەموو عێراق بگرێتەوە و ‌خێر و ئارامیش بەگەلەكەی ببەخشێت.