گواستنەوە: ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكان لەلایەن چاودێرانی عێراقییەوە بەڕێوەدەبرێن،هیچ كۆمپانیایەكی بیانی نییە

ناوخۆ
  • 27-11-2022, 11:49
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەكانی كەشتیوانی ئاسمانی، یەكێك لە پێكهاتەكانی وەزارەتی گواستنەوە، میكانیزم و پێوەرەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردن بۆ كۆنترۆڵكەرانی هاتوچۆی ئاسمانی عێراقی ڕوونكردەوە، هاوكات دووپاتیكردەوە كە ڕێكخستن و بەڕێوەبردن و كۆنترۆڵكردنی هاتوچۆی ئاسمانی بۆ هەموو فڕۆكەكان تەنها لەلایەن كادیری عێراقییەوە ئەنجام دەدرێن و هیچ كۆمپانیایەكی بیانی نییە.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە، عەلی موحسن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند :پرۆسەی نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردن بۆ كۆنتڕۆڵكارانی هاتووچۆی ئاسمانی عێراق بەپێی مەرجەكانی ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی و لەژێر چاودێریی مەدەنی ئەنجام دەدرێت و دەستەی فڕۆكەوانی / بەشی سەلامەتی ئاسمانی.
    موحسن ئاماژەی بەوەشكرد : نوێكردنەوەی مۆڵەتەكان بەپێی شایستەیی كاركردنی هەر كۆنتڕۆڵكەرێكی هاتوچۆی ئاسمانی (تاوەری كۆنترۆڵی ئاسمانی، یەكەی نزیكبوونەوە، و سەنتەری كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی) ئەنجام دەدرێت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكان لە ئاسمانی عێراقدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆنتڕۆڵكردن و ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی هاتوچۆی ئاسمانی بۆ هەموو ئەو فڕۆكانەی لە ئاسمانی عێراقدا كاردەكەن تەنها لەلایەن كۆنترۆڵكەرانی هاتوچۆی ئاسمانی عێراقەوە ئەنجامدەدرێت و لە 1ی كانوونی دووەمی 2021ەوە تا ئێستا هیچ كۆمپانیایەكی بیانی كارناكات،جەختیشیكردەوە : تایبەت پشت دەبەستین بە كارمەندانی نیشتمانی عێراقی.