دەسپاکی : بڕیاری زیندانیکردنی حەوت ساڵ بۆ بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی بازرگانی دەرکرا

ناوخۆ
  • 22-11-2022, 11:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاری بڕیاری زیندانیکردنی بەڕێوەبەرێکی پێشووی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک بڵاوکردەوە.
    دەسپاکی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای تاوانی کەربەلا بڕیارێکی دەرکرد بە زیندانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراکەمەنی پێشو بۆ ماوەی حەوت ساڵ ئەویش لەبەر واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ 2500 تۆن چای ماوەبەسەرچوو.
    ئاماژەشی بەوەدا کە دادگا پاش کۆڵینەوە لە وردەکاریەکان و لەو بەڵگانەی کەلەبندەستدان ئەم بڕیارەی دەرکرد.
    هەروەها ڕوونیکردەوەکە بڕیارەکەی دادگا بەپێی مادەی 340 ی یاسای سزادان دەرکراوەو بەپێی بڕیارەکە موڵک وخاوەندارێتیە گوازراوەو نەگوازراوەکانی دەستیان بەسەردا گیراوە مافی قەرەبووکردنەوەش دراوەتە لایەنی سکاڵاکارەکە بەرامبەر بەدادگاکان.