کۆبوونەوەیەکی حکومی بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خانەنشینان ئەنجام دەدرێت

ناوخۆ
  • 22-11-2022, 11:08
  • +A -A

    بەغداد / INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانیدا بە باشترکردنی دۆخی ئابووری خانەنشینان.
    سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆک وەزیران سودانی فەرمانیدا بە سازدانی کۆبوونەوەیەک بە لەگەڵ ژمارەیەک لە دەستەبژێری خانەنشینان بۆ تاووتوێکردنی ئەم بابەتە .
    هەروەها سەرچاوەکە وتی کۆبوونەوەکە بەسەرۆکایەتی سکرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەریق عبدالکریم عبدالحسن ئەنجامدراو بڕیاردرا کە نیازمەندیەکانی ئەوتوێژە بخرێتە بەرنامەیەکی یاسایی کارکردنەوەو پێشکەش بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بکرێت.