لە کەرکوک حەشارگەکانی تیرۆریستان خاپورکرا

ئەمنی
  • 21-11-2022, 19:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە ،کە فرۆکە شەرکەرەکانی عێراق چەندین هێرشی ئاسمانی ورد و ئازار بەخشیان ئەنجامداوە و حەشارگەی تیرۆریستانی لە "واد ئەلحاص " کردۆتە ئامانج.
     شانەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە "بە پشتبەستن بە هەماهەنگی هەواڵگریی هاوبەشی ئاستی باڵا لە نێوان دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پچەندین هێرشی ئاسمانی وردیان ئەنجامدا.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "لەو هێرشەدا کۆشکی تیرۆریستانیان کردە لە "وادی ئەلحاص " کردۆتە ئامانج.