لیوا رەسووڵ: هێزی ئاسمانی عێراق دوو حەشارگەی تیرۆریستانیان لە چیای بادوش خاپوور كرد

ئەمنی
  • 29-09-2022, 14:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی لیوا یەحیا رەسووڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی ئێف-١٦ی عێراق دوو حەشارگەی تیرۆریستانیان لە چیای بادوش تێكشكاندووە.
    رەسوڵ لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "فڕۆكەكانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، (F16)، هێرشێكی ئاسمانی سەركەوتوویان بۆ سەر یەكێك لە حەشارگەكانی باندە تاوانكارییەكانی داعش ئەنجامداوە، وەك پاڵپشتی لە ئاسمانەوە بۆ ئۆپەراسیۆنێك كە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە لە زنجیرە چیای بادوش لە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا ئەنجامدراوە." .
    ناوبراو وتیشی: دوو حەشارگەی تیرۆریستی خاپوور كران.