تەندروستی: عێراق چووە ناو شەپۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 16-11-2022, 19:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: عێراق چوە ناو شەپۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكات بوونی ڕێكخەری تەندروستی لە قوتابخانەكاندا پشتڕاست كردەوە كە چاودێری ڕەوشی تەندروستی خوێندكاران دەكات.
    بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕیاز عەبدولئەمیر حلفی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: عێراق شایەتحاڵی زیادبوونی كەمی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، وتیشی: عێراق بە شەپۆلێكی لاوازدا تێدەپەڕێت بە بەراورد لەگەڵ شەپۆلەكانی پێشووی ڤایرۆسەكە.
    رونیشیكردەوە: ئەو پێوانەیەی كە بۆ زانینی  ڤایرۆسەكە دیاریكراوە ڕێژەی ئەرێنییە، كە پەیوەندی بە ژمارەی تاقیكردنەوەی ئەرێنییەوە هەیە لە كۆی ئەو ژمارەیە.
    ئاماژەی بەوەشدا: عێراق لە شەپۆلە ئەرێنییەكانی پێشوودا گەیشتووەتە 38٪ بەڵام ئێستا ڕێژەی ئەرێنی تۆماركراوەكان تەنیا 2٪ ە، وتیشیی: هەموو نەخۆشخانەكان و بنكە تەندروستییەكان ئامادەباشی تەواویان هەیە بۆ هەر فریاكەوتنێك و هەروەها دابینكردنی هەموو پێداویستییە سەرەتاییەكانی دەرمان.
    سەبارەت بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزیش، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی تەئكیدی لەبوونی ڕێكخەری تەندروستی لەقوتابخانەكان كردەوە كەچاودێری ڕەوشی تەندروستی خوێندكاران دەكات و خوێندكارانی تووشبوو ڕەوانەی نزیكترین بنكەی تەندروستی دەكات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.