وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و پارێزگاری کەربەلا باس لە یەکخستنەوەی ئاوارەکان دەکەن

ناوخۆ
  • 14-11-2022, 18:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئیڤان فایق"وەزیری کۆچ وكۆچبەرانی عێراق و"نەسیف خەتابی" پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، باسیان لە یەکخستنەوەی خێزانە ئاوارەکان کرد.
     وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە بەیاننامەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"بە ئامانجی یەکخستنی خێزانە ئاوارەکان، "ئیڤان فایق " گەیشتە پارێزگاری کەربەلای پیرۆزی و لەگەڵ "خەتابی" باسیان لە بارودۆخی ئاوارەکان و سەقامگیری پارێزگاکە کرد .