
بهغدا-اهع
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند کە تا ئێستا ٦٠٠ ھەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
عەباس جیھانگیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، بهئاژانسى ههواڵى عێراقی(اهع)ڕایگهیاند لەئێستادا، ٣٧ ھەزار خێزانی ئاوارە ماوەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و وتی: "ئەو ٣٧ ھەزار خێزانە ئاوارەیە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نیشتەجێن".
وتیشی: "زۆربەی ئاوارەکانی قەزای شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن".
جیھانگیر ئاشکراشیکردووە کە بەپێی ئەوەی لای وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تۆمارکراوە، تا ئێستا ٦٠٠ ھەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، عەلی عەباس جیھانگیر راشیگەیاند کە دەرگای گەڕانەوە لە بەردەم خێزانە ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان کراوەیە و وتی: "گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان پەیوەستە بە ژمارەیەک ھۆکار لەوانە خواستی خێزانە ئاوارەکان لەوەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان یان دەیانەوێت لە کەمپەکاندا بمێننەوە".
سەرۆك كۆمار پیرزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان دەكات