لە نەینەوا و بەسرە دەستبەسەر سێ کارگەداگیران

ناوخۆ
  • 14-11-2022, 15:35
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ، دەستبەسەرداگرتنی سێ کارگە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە ساختەکاری پیشەسازی لە نەینەوا و بەسرە ڕاگەیاند.
     لە بەیاننامەیەکی دەزگاکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە"دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە بەدواداچوونی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تاوانی ئابووری و بەکارهێنانی ساختەکاری پیشەسازی، بەو پێیەی دەست بەسەر سێ تاقیگەدا گیراوە کە پێشێلکاریان کردووە و ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیرکراون.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردوە"لە ڕێگەی چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان لە دەزگای هەواڵگری کە لە پارێزگای نەینەوا کاردەکەن، دەستیان بەسەر دوو کارگەی پاککەرەوەدا گرت کە ساختەکاری پیشەسازی ئەنجامدەدا و دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون، هەروەها دەست بەسەر کەرەستەی جۆراوجۆری پاککەرەوەی زیانکەردا گیراوە.
     لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە"ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی دەزگای هەواڵگری کە لە پارێزگای بەسرە کاردەکەن، توانیان دەست بەسەر کارگەیەکی خۆراکدا بگرن کە ساختەکاریی پیشەسازیی بێ مۆڵەتی بەکارهێناوە، لە ناوەوەشدا ژمارەیەک تایە و ١٤ تەن برنج و کەل و پەلی بازرگانی ساختە هەبوون.