وەزیری كۆچ وكۆچبەران ئاڕاستەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانە ئاوارەكانی شاری هەولێر كرد

ناوخۆ
  • 13-11-2022, 15:12
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فائق جابرۆ ئاڕاستەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانە ئاوارەكانی شاری هەولێر كرد.
    وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند : وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فائق جابرۆ ئاڕاستەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانە ئاوارەبووەكانی هەولێر كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیر سەرپەرشتی دابەشكردنی نەوتی سپی كردووە بۆ خێزانەكانی ناو كەمپی خازر.
    ئاماژەی بەوەشكرد:586 خێزانی ئاوارە نەتویان بەسەردا دابەشکرد جەختیشیكردەوە : پێویستی كاركردن لەسەر پەیوەندی هەمیشەیی لەگەڵ ئاوارەكان و بەدواداچوون بۆ پێداویستی و داواكارییەكانیان.