سەرۆک کۆمار پێشوازی لە عادل عبدالمهدی دەکات

سیاسی
  • 5-11-2022, 14:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پێشوازیکرد لە عادل عبدالمهدی.
    بەیاننامەی سەرۆک کۆمار کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە عادل عبدالمهدی لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی کرد لە سەرۆک کۆمار بەبۆنەی دەست بەکاربوونی و هیواشی خواست کە لەکارەکەیدا سەرکەوتووبێت.
    سەرۆک کۆماریش لەلایەن خۆیەوە جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کەعێڕاق پێویستی بەوەیە کە هەمووان کۆششەکانیان یەکبخەن بۆ بوونیادنان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆهاووڵاتیان.