سەرۆک کۆمار جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان دەکاتەوە لەگەڵ یەکێتی ئەوڕوپا

سیاسی
  • 25-10-2022, 15:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی کۆمار عبداللتیف ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوڕوپا.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوڕوپا 
    لە عێڕاق فیلا فاریولا کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونیەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەکرد.
    سەرۆک کۆماریش بەدەوری خۆی سوپاسی 
    فاریولای کرد و ئامادەیی خۆی پیشاندا کە پاڵپشتی کۆششەکانی فاریولا بکات بۆ بەرژەوەندی هەردوولاوبۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان عێڕاق و وڵاتانی یەکێتی ئەوڕوپا.