جبوری چاوی بە سیسی دەكەوێت و پیرۆزبایی سەركەوتنی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی میسر لێدەكات

  • 3-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی عێراقی گەیاندە گەلی میسر لەبەرامبەر پشتیوانییەكانی لە گەلی عێراق، تەئكیدیشیكردەوە هەڵویستی میسر پشتیوانی سەرەكییە لە ئەمن و ئاسایشی نیشتمانی عەرەبی. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: جبوری لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ عەبدول فەتاح سیسی سەرۆكی میسر تاوتوێی چەندین پرسی جێی بایەخی هەر دوولایان كرد، بە تایبەت هاوكارییەكان لەشەڕی دژ بە تیرۆر. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە جبوری پیرۆزبایی لە سیسی كردووە بە بۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی میسر، رۆشنایشی خستە سەر سەركەوتنەكانی ئەم دواییەی میسر بەسەر تیرۆریستاندا. جبوری سوپاسی گەلی عێراقیشی گەیاندە سەرۆكایەتی و گەلی میسر لەبەرامبەر هەڵوێستیان لە شەڕی دژ بە تیرۆر و پشتیوانیەكانیان لەو شەڕەدا.