سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر ئامادەیی عێڕاق بۆ جارەسەرکردنی دۆخی یەمەن

سیاسی
  • 1-11-2022, 16:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ سێشەممە ئامادەیی عێڕاقی نیشاندا لەپێناو دۆزینەوەی چارەیەک بۆ کێشەی یەمەن.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی کۆمار ئەمڕۆ لە بارەگای مانەوەی خۆی لە جەزائیری پایتەخت پێشوازیکرد لەسەرۆکی یەمەن محمد علیمی لەپەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی عەرەبی.
    علێمی ئاماژەی بەڕۆڵی عێڕاق کرد لە سەرهەردوو ئاستی عەرەبی ونێودەوڵەتی.
    هەروەها سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لە هەڵوێستی عێڕاق بۆ پاڵپشتکردنی یەمەن وپاراستنی خاک وسەروەریەکەی.
    ئەمەو وەزیری دەرەوەی عێڕاق فوادحسین وئەندامیلێژنەی پەیوەندیە دەرەکیەکان لەئەنجومەنی نوێنەران عباس زاملی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری یەمەن یحی شعیبی ووەزیری دەرەوەی یەمەن احمد مبارک و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی یەمەنی ممد الاشول ئامادەی دیدارەکەبوون.