سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوەلە پەیوەندی برایانەی نێوان عێڕاق وبەحرەین

سیاسی
  • 1-11-2022, 14:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕوژی سێشەممە جەختی کردەوەسەر پەیوەندی برایانەی نێوان عێڕاق وبەحرەین.
    بەیاننامەی  سەرۆکایەتی کۆمار کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکی کۆمار لەبارەگای مانەوەی خۆی لە جەزائیری پایتەخت پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتی شای بەحرەین حمد بن عیسا ، شێخ محمد بن مبارک ئال خەلیفە لەپەراوێزی کارەکانی لوتکەی عەڕەبی خولی 31 کەلە جەزائیر بەڕێوەدەچێت.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە دیدارەکە بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بەڕێوەچوو.
    شێخ محمد مبارک ئال خەلیفە سڵاوی شای بەحرێنی بەسەرۆک کۆمار ڕاگەیاند و هیوای خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێڕاق خواست ، هەروەها نوێنەری شای بەحرەین جەختیکردەوەلەسەر فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەنێوان هەردوو وڵات لەبوارەکانی وزەی کارەباو بازرگانی وسەرجەم بوارەکاندا.
    بەدەوری خۆی سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی شای بەحرەین کرد.