سودانی : گێڕانەوەی پارە دزراوەکان لەبەرایی کارەکانماندایە

سیاسی
  • 1-11-2022, 14:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوە کردەوە کە گێڕانەوەی پارەدزراوەکان لەبەرایی کارەکانی حکومەتەکەیدایە.
    سودانی لەمیانەی سەردانیکردنی بۆ بارەگای دەستەی دەسپاکی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی کە محمدشیاع سودانی لە سەردانەکەیدا پەیمانی دا کە مامەڵەی عێڕاق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەئاستی هاوکاریان دەبەستینەوە لەبواری گێڕانەوەی پارەدزراوەکان ولەمبوارەشدا هەماهەنگی لەنێوان دەستەی دەسپاکی ولایەنی دیبلۆماسیدەکرێت.
    هەروەها سودانی داوای کرد کە تیمێک پێکبهێنرێت بۆ پاڵپشتکردنی دەستەی دەسپاکی ئەویش بەپێی یاسای ژمارە 30 ساڵی 2011 ی هەموارکراو ئامادەگیشی نیشاندا بۆ پاڵپشتکردنی دەستەکە بەهەموو شێوەیەک.
    هەروەها جەختی لە کارکردنی بەردەوام کردەوە بۆ دابەزاندنی پێنوێنی گەندەڵی لەعێڕاق، ئاماژەشی کرد بەوەی کە ئێمە لە جەنگێکی چارەنووسسازداین دژبە گەندەڵی، لەهەمانکاتدا ئاماژەی کرد بۆگرنگی پێشکەشکردنی ڕێگاکانی خۆپارێزی دژبە گەندەڵی و فاشکردنی ڕۆشنبیری دەسپاکی لەکۆمەڵگادا.
    لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عەلا ساعدی باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە بەرەوڕووی کاری دەسپاکی دەبنەوە لەمیانەی کۆششەکانی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، ئاماژەشی بەو دەسکەوتانە دا کە لەم بوارەدا بەدەست هاتون ، وتیشی کە هەندێک وڵات هەن ئامادەنین هاوکاری عێڕاق بکەن لەم بوارەدا.
    هەروەها جێگری سەرۆکی دەستەکە پێشنیازی کرد کە هەندێک لەیاساکان گۆڕانکاریان تیادا بکرێت و دەسەڵاتی یاسایی و دادوەری زیاتربە دەستەکە بدرێت لەوانە مافی ئاڕاستەکردنی تۆمەت ودەرکردنی فەرمانی بانگهێشتکردن ودەسگیرکردن و قەدەعەکردنی گەشتکردن بۆدەرەوەی وڵات.