هەڵکەندنی دووبیرەنەوت لە زوبێر

ئابوری
  • 1-11-2022, 12:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە تەواوبوونی هەڵکەندنی دووبیرەنەوتی لە کێڵگەی نەوتی زوبێر ڕاگەیاند .
    بەڕێوەبەری گشتی کومپانیای هەڵکەندنی عێڕاقی باسم عبدالکریم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی 
    فەرمانبەرانی ئەندازیاری کۆمپانیاکەمان بیرەنەوتی زوبێر544یان لێدا بەبەکارهێنانی ئامێری هەڵکەندنی 37-IDCبەقووڵایی 2419 مەتر ، وبیرەنەوتی 549 بەئامێری 38 بەقووڵایی 3617 ئەویش بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ کۆمپانیای ENI ئیتالی وکۆمپانیای ئەمریکی SCHUMBERGER واژۆکراوە.
    وتیشی کە کۆمپانیاکە لەهەڵکەندنی چوار بیرەنەوتی دیکە لێبۆتەوە لەتوێی هەمان پڕۆژەلەماوەیەکی کورتدا.