وەزارەتی نەوت: هەڵکەندنی بیری نەوتی نوێ لە کێڵگەی زوبێر ڕاگەیاند

ئابوری
  • 13-09-2022, 15:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بیری نەوتی تازەی لەزوبێر لێداوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانبەرە هونەریەکانی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێڕاقی لەلێدانی بیری نەوتی زبێر/551 تەواوبوون کەدەکوێتە پارێزگای بەسڕە.
    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە باسم کریم ناسڕ وتی فەرمانبەرە هونەری وئەندازیاریەکان بیریان لێدا بەقوڵایی3601 مەتر وئاماژەشی بەوەکرد کە لێدانی 8 بیریان تەواوکردووە بەگوێرەی ئەو گرێبەندەی کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیتاڵی بەستراوە بۆ لێدانی 37 بیرەنەوت بەهاوکاری کۆمپانیای نەوتی بەسڕەوتیشی پڕۆسەکانی هەڵکەندنی بیرەکان 35 ڕۆژی خایاندووە.