سودانی لە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک ڕێنمایی دەردەکات

سیاسی
  • 31-10-2022, 11:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ،ڕایگەیاندووە "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق،ژمارەیەک رێنمایی لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران دەرکرد.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە"سودانی"  ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاسپاردووە کە بە زۆرترین کات ، فۆڕمی ئاشکراکردنی سامان و دارایی پڕبکەنەوە،کە لە بەرواری دەرکردنی ڕێنماییەکە دەستپێدەکات تۆ وەکو یەک ھەفتە،ھەروەھا هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای کارمەندان بکرێت.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتوە "سودانی"ڕێنمایی ئەوەشی داوە کە وەزیر لە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر لە وەزارەت، پێویستە لە فەرمانبەرانی هەمان وەزارەت دابنرێت ،کە لێهاتوو  و دەستپاکی بێت و لە دەرەوەی وەزارەت نەبێت، هەروەها وەزارەتەکان گرنگی بە میدیاکان بدات ،لە هەمان کاتدا گوێ لە ڕەخنەی بنیاتنەر بگرێت، و ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزیرەوە بەدواداچوونی بۆ رەخنەکان بکرێت و مامەڵەکردن لەگەڵ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی عەرەبی و دەرەوە لە چوارچێوەی فەرمیدا بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی دەرەوە بەرێوەبچێت، و نوێنەرانی شاندە فەرمییەکان دەبێت بەرژەوەندییەکانی عێراق لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان لەبەرچاو بگرن.
    ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە "سودانی " لەمیانی دانیشتنەکەدا جەختی لەوە کردەوە" کە پێویستە سەرجەم ئەندامانی کابینەی ئەنجومەنی وەزیران لەو وادەیە ئامادەبن کە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دیاری کراوە.