فوئاد حسێن لەگەڵ ھاوتا لوبنانیەکەی جەخت لەسەر یەکخستنی دیدگاکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەکەنەوە

سیاسی
  • 29-10-2022, 21:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ شەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە ،جەختی لە سەر پێویستی یەکخستنی دیدگاکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کە رووبەرووی ناوچەکە دەبنەوە .
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە "لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لە ئاستی لوتکەدا ، لە ٣١ەمین دانیشتنی خۆیدا کە لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت،"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە ,جەختی لەسەر پێویستی یەکخستنی دیدگاکان کردەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە "ھەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوە گفتوگۆی لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و بەیروت کردوە لەگەڵ ھاوتا لوبنانیەکەی ،ھەروەک ڕێگاکانی پێشکەوتن و پەرەپێدانیان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، ھەوکات ئەو قەیرانانەی کە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بەدەستیەوە دەناڵێنن و کاریگەرییان لەسەر بناغەکانی ئاسایش و سەقامگیری هەیە لە ناوچەکەدا گفتوگۆیان لەسەرکرا. 
     لەبەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتووە" هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و ڕاوێژ لەسەر هەموو پرسەکانی پەیوەست بە کاروباری دوولایەنە و عەرەبی.
    وەزیری دەرەوەی لوبنان پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، و نوێکردنەوەی حکومەتی نوێی عێراق ، ھەروەھا پێدانی متمانە وەک وەزیری دەرەوەی کۆماری عێراق. 
    ھەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، وەزیری دەرەوەی لوبنان ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەسپاندنی هاوکارییە هاوبەشەکان بە شێوەیەک کە خۆشگوزەرانی بۆ هەردوو وڵاتی برا بەدەستبهێنێت دووپاتکردەوە.