جێگری سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە سودانی دەکات و جەختیشدەکاتەوە کەپێویستە بەردەوام بن لەپتەوکردنی دیموکراسی

سیاسی
  • 27-10-2022, 23:05
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    جێگری سەرۆکی پەرلەمان شاخەوان عەبدوڵڵا پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کرد بەبۆنەی بەدەست هێنانی متمانەی حکومەتەکەی لە لایەن پەرلەمان وە جەختیشی کردەوە کە دەبێت پتەوکردنی دێموکراسی بەردەوام بێت.
    عەبدوڵڵا لەبەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەی خۆیەوە بەلاوکردەوە کۆپیەکی دەست بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند " پیرۆزبایی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەکەین بەبۆنەی بەدەست هێنانی متمانەی کابینەی وەزاری نوێ لە لایەن پەرلەمانەوە لەدانیشتنی ئەمڕۆ.
    "هیوادارین حکومەتی داهاتوو ببێتە حکومەتی چاکسازی وی ئەوەشی خستەڕوو: ڕێگری کردن لە گەندەڵکاران و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان و ڕاپەڕاندنی ئەرک و ئەرکەکان لە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خەڵک لە هەموو پێکهاتەکانی و پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکەکەمان،بنیاتنانی دەوڵەتی هاووڵاتیبوون و سەپاندنی سەروەری یاسا بەسەر هەمووان و جێبەجێکردنی دەستوور و پتەوکردنی کۆڵەکەکانی دێموکراسی و هەنگاونان بەقۆناغی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی لەوڵاتدا.