عێراق و كەنەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان دەكەن

سیاسی
  • 27-10-2022, 11:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لە گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لەگەڵ كەنەدا كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كە  بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، رایگەیاندووە، "سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا پێشوازی لە گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق كرد، كە بەمەبەستی پیرۆزبایی كردنی حكومەتی كەندا و گەلەكی بۆ سەرۆك كۆمار لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كۆمار گەیاند".
    سەرۆكی كۆمار سوپاسی خۆی بۆ ئەو پیرۆزباییە میهرەبانانە دەربڕی و جەختی لە گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لەگەڵ كەنەدا و بەرزكردنەوەی سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بە شێوەیەك كرد كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بكات.