سەحاف: باڵوێزخانەكەمان بەدواداچوون بۆ عێراقیەك دەكات كە لە هندستان روبەروی ڕووداوێك بوەتەوە

سیاسی
  • 26-10-2022, 19:55
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لەهندستان بەبایەخەوە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی هاوڵاتیەكی عێراقی دەكات كە لەڕووداوێكدا لەهندستان توشبووە.
    سەحاف بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: باڵیۆزخانەكەمان لەهندستان بەبایەخەوە شوێنی عێراقێك دەكەوێت كە لەڕووداوێكدا لەهندستان توشبووە، وتیشی: باڵیۆزخانەی عێراق میوانداری كەسوكارەكەی كردووە و بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆیان.