سەرۆك كۆمار: پێكهێنانی حكومەتێك كە توانای پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراقی هەبێت لەئەستۆی هەموواندایە

سیاسی
  • 26-10-2022, 16:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، پێویستی پێكهێنانی حكومەتێك كەتوانای پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق بێت لەئەستۆی هەموواندایە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال رەشید لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازیكرد لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد تەمیم .
    ڕەشید جەختیكردەوە: پێكهێنانی حكومەتێك كە توانای پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەبێت لە ئەستۆی هەموانە، تەئكیدیشیكردەوە كە پێویستە  پشتیوانی بكرێت بۆ ئەوەی ئەركەكانی لەخزمەتی عێراقییەكاندا جێبەجێ بكات.
    هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران محد تەمیم پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیداو لەپێناو بەدیهێنانی پێشكەوتن لەهەموو بوارەكاندا.