چەند وڵاتێك پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی د. لەتیف رەشید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بە سەرۆك كۆمار

سیاسی
  • 13-10-2022, 22:33
  • +A -A

    بەغدا –INA
    چەند وڵات و سەرۆك و دیبلۆماتكارانیان لە عێراق پیرۆزباییان لە دكتۆر لەتیف رەشید كرد بە بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بە سەرۆك كۆمار.
    ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی د. لەتیف رەشید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بە سەرۆك كۆمار و هیوای خواستووە حكومەتی نوێی هەوڵی گەشە و پێشكەوتنی زیاتری وڵات بدات و پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق زیاتر لە هەمیشە گەشە بكات و قووڵ ببێتەوە.
    هەروەها نواف ئەحمەد، میری كوەیت، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆمار كرد.میری كوەیت لە پەیامەكەیدا وێڕای پیرۆزبایی هەڵبژاردنی د. لەتیف رەشید بە سەرۆك كۆمار، هیوای سەركەوتنی لە پێناو چاكەی عێراق و بەدیهێنانی خواستی گەلەكەی بۆ خواستووە
    باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق پیرۆزبایی لە د. لەتیف ڕەشید دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت لە پۆستە باڵاكەیدا.