ئەعرەجی و وەزیری دەرەوە تەئكید دەكەنەوە كە پێویستە كۆتایی بە كامپی ئەلهۆل لە سوریا بهێنرێت

سیاسی
  • 26-10-2022, 14:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی و فواد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە جەختیانكردەوە لەسەر پێویستی كۆتاییهێنان بەكەمپی هۆلی سوریاو بەهێزكردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
    ئەلئەعرەجی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: لەگەڵ فواد حوسێن وەزیری دەرەوە گفتوگۆمان كرد لەبارەی دۆسیەكانی كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان و ڕێگریكردن لە دزەكردنەكان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و هەروەها ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە هەڵوێستی توندی عێراقمان دووپات كردەوە لەسەر پێویستی كۆتاییهێنان بەكەمپی  هۆل لە سوریا بەمەبەستی پتەوكردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.