وەزارەتی کارەبا وردەکاری گرێبەستەکانی خزمەتگوزاری لەگەڵ کۆمپانیا ناحکومیەکان دەخاتە ڕوو

ناوخۆ
  • 25-10-2022, 11:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاری گرێبەستەکانی خزمەتگوزاری لەکەڵ کۆمپانیا ناحکومیەکان خستە ڕوو .
    وتەبێژی فەرمی بەناو وەزارەت احمد موسا 
    بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت گرێبەستی کردووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان بەمەرجێک کە ڕێژەی12٫9٪ بۆ کۆمپانیاکەو ڕێژەی 87٪ بۆ وەزارەت بێت ئەویش بەگوێرەی مەرج و سنوورە دیاریکراوەکانی پەیوەست بە بەگەڕخستن و بەخشینی مووچە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان.
    وتیشی کە ماوەی گرێبەستەکان 5 ساڵەو لەساڵی یەکەمدا پێوەرەکانی ئەداکردنی خزمەتەکان لەلایەن وەزارەتەوە تاووتوێکراوە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە هەندێک کۆمپانیا بەردەوامە لە ئەرکەکانی خۆی چونکە بەپوختی کاروبارەکانی خۆیان ئەنجامداوە بەڵام چەندکۆمپانیایەکی دی لەبەر پابەندنەبوونیان بەڕانماییەکانەوە گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنرایەوە.