کەرکوک ڕێوشوێنی تایبەت بەدابەشکردنی نەوتی سپی توند دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 22:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای كەركوك بڕیاریدا لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستان رێكارەكانی سەرپەرشتیكردن و دابەشكردنی نەوتی سپی توندتر بكرێتەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پشكی مانگانەی سووتەمەنی خۆیان بەزووترین کات بەدەستبهێنن . 
     لەوبارەیەوە " عەلی حەممادی " جێگری پارێزگاری كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"بە هاوكاری كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، رێكارەكانی چاودێریكردنی لایەنە ئەمنییەكان لە پارێزگاكە توندتركرایەوە، لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی لە ڕێگەی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراکەوە. 
     "حەممادی" ئەوەشی وت "لەماوەی وەرزی زستانی رابردوودا سكاڵامان لە هاوڵاتیان پێگەیشت كە بەهۆی قەرەباڵغی، نەیانتوانیوە پشكی مانگانە وەربگرن، هەروەک لایەنە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی بازرگانی پێویست کراوەن بە خێراکردنی گەیشتنی کارتی سووتەمەنی نوێ کە لە بەغدا چاپکراوە بۆ خێزانەکان، بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ بەشی خۆراک.
     جێگری پارێزگار ئاشکراشیکرد " کە ئەرکی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ خێزانە ئاوارەکان، لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە لە پارێزگاکە جێبەجێدەکرێت.