پارێزگاری بەغدا رەوتێك ئاشكرا دەكات بۆ زیادكردنی پشكی سووتەمەنی بۆ سەرجەم مۆلیدەكان

ناوخۆ
  • 2-07-2022, 17:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، محەممەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا ئارەمزوی زیادكردنی پشكی سووتەمەنی بۆ خاوەن مۆلیدەكانی تۆماركراو لە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان ئاشكرا كرد، هەروەها پشكەكانی دیكەش بۆ مۆلیدە تۆمارنەكراوەكان بڵاودەكاتەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری بەغدا لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "پارێزگاری بەغدا بوونی نیازی زیادكردنی پشكی سووتەمەنی بۆ خاوەن موەلیدەكان پشتڕاستكردەوە كە لە دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان تۆماركراون و بۆ بڵاوكردنەوەی پشكەكانی دیكە بۆ مۆلیدە تۆمارنەكراوەكان.
     لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەلایەن پارێزگاری بەغداوە بەڕێوەچوو، دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە كە پارێزگاری نەجەف، مەجید وائلی ئامادەی بوو، موعین كازمی و عەلی حەمەدی جێگری پارێزگاری كەركوك و بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان حسێن تالیب و بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری وەزارەتەكان هیشام ساڵح و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لیوا ئەحمەد سەلیم بەهجەتراوێژكاری وەزارەتی كارەبا، عەبدولحەمزە هادی، بەڕێوەبەری فرۆشتنی كۆمپانیای كارەبای بەغدا، مەجید عەللاوی، یاریدەدەری پارێزگاری بەغدا بۆ كاروباری وزە، ئەندازیار قەیس كیلابی و ژمارەیەك بەرپرس لە پارێزگای بەغدا.
    عەتا ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە میكانیزمی دابەشكردنی پشكی سووتەمەنی بەسەر خاوەن مۆلیدەكان و خستنەڕووی ژمارەیەك مۆلیدەی دیكەی تۆمارنەكراو، هەروەها جەختكردنەوە لەسەر توندكردنەوەی كۆنترۆڵ بۆ".لێپرسینەوە لە خاوەن مۆلیدەكان كە كەمتەرخەمی دوای دابینكردنی بڕی پێویستی بەشە سووتەمەنی."
    پارێزگاری بەغدا دووپاتی كردەوە، “ژمارەیەك راسپاردە بریتی بوون لە زیادكردنی پشكی نەوتی غازی (نەوتی سپی) لە 25 لیترەوە بۆ هەر (كە ڤی) بۆ 40 لیتر و بە نرخی پاڵپشتیكراو كە تەنها 250 دینارە، بۆ مانگەكانی تەمموز و ئاب و بۆ مۆلیدە تۆماركراوەكان لە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، هەروەها خستنەگەڕی پشكی سووتەمەنی.بۆ خاوەن مۆلیدە تۆمارنەكراوەكان بە ڕێژەی 20 لیتر بۆ هەر (KV) لە فرۆشگاكانی دابینكردنی بازرگانی، بەنرخی فەرمی 400 دینار، بەمەرجێك لیستەكانی دابینكراو لەلایەن یەكە كارگێڕییەكانەوە پەسەند دەكرێن.