ئەنجومەنی خزمەتگوزاری راژە پێداویستیەکان بۆ داواکاری دامەزراندن بۆ دەرچووانی یەکەم ڕوون دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 24-10-2022, 17:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ڕاژەی فیدراڵ ، گرنگترین مەرجەکانی بۆ ھەڵگرانی بروانامەی خوێندن ڕوونکردەوە کە پێویستە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەرچووانی یەکەم.
     ئەنجومەنەكە لەنوسراوێکدا  كە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی کردوەو ، و گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ئاماژەی بەوەداوە "بە لەبەرچاوگرتنی خستنە رووی  فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن بۆ سێ خوێندكاری یەكەم بۆ كۆلێژ و بەش و پەیمانگاكان، و لەبەر ئەوەی یەکێک لە پێداویستییە بنەڕەتییەکان لە داواکردن بۆ ئەم فۆڕمە هاوپێچکردنی بروانامەی خوێندن یان پشتگیری دەرچوونیەتی  کە داتاکانی بریتین لە دیاریکردنی ڕێزبەندی خوێندکار لە پۆلەکەیدا کە (یەکەم و دووەم و سێیەم)ە ، لەگەڵ لیستێک کە  تێکڕای نمرەی کۆتایی خۆی هەروەها ساڵی دەرچوون ئاماژەی پێکرابێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی نوسراوی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە5569، لە 17ی نیسانی 2021 .