سودانی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانیکردنی پاکستان پێگەیشت

سیاسی
  • 24-10-2022, 12:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت ،بانگهێشتنامەیەکی پێگەیشت بۆ سەردانی کۆماری پاکستان.
     نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندووە"سودانی پێشوازی لە "ئەحمەد ئەمجەد عەلی " باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی پاکستان لە عێراق کردووە.
     لەمیانی دیدارەكەدا "سودانی" خواستی حكوومەتی داهاتوو بۆ بەرزكردنەوەی ھاوکاری دوو قۆڵی لەگەڵ پاكستان لە بوارە سەربازییەكان، بەتایبەتی چەك و مەشق و راهێنان، و گرنگی بوژاندنەوەی گەشت و گوزار وسەردانیکەرانی ئایینی لەنێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها هەماهەنگی لە بواری نێودەوڵەتیدا کە لە بەرژەوەندی ھەر دوو گەلی دۆستدا بێت ، جەختی لەسەر کرایەوە . 
     لای خۆیەوە باڵیۆزی پاكستان پیرۆزبایی حكومەتی وڵاتەكەی بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێکھێنانی حکومەت ،گەیاندە سودانی،هەروەها متمانەی خۆی بە سەركەوتنەكانی لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق دەربڕی،لە توانای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان. 
     ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە باڵیۆزی پاکستان بانگهێشتێکی رەسمی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کرد بۆ سەردانی پاکستان لە داهاتوودا، بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بازرگانی و هاوکاری ئابووری.