سودانی: حکومەتی داهاتوو بەرەو بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری ناوچەکە هەنگاو دەنێت

سیاسی
  • 17-10-2022, 16:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ دووشەممە ،سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو"محەمەد شەیاع سودانی" دووپاتیکردەوە،کە ئاراستەی حکومەتی داهاتوو بەرەو بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگە لەگەڵ ووڵاتانی دەوروبەرو نێودەڵتیەیە ، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی خزمەتگوزاری دەبێت.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) کەوتووە رایگەیاندووە"ئەمڕۆ دووشەممە " محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو پێشوازی لە "مارتن یگەر " باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد .
    بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا ، ژمارەیەک پرس و بابەتی پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، و ڕێگاکانی چەسپاندنیان تاوتوێکران. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئاسۆی هاوکاری هاوبەش، و گرنگی پەرەپێدانی لە بوارە جیاجیاکاندا. 
     لەکۆبونەوەکەدا "سودانی" جەختی لەوە کردۆتەوە کە "ئاڕاستەی حکومەتی داهاتوو بەرەو بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگە لەگەڵ ووڵاتانی دەوروبەرە و ناوچەکە ، هەروەها خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکارییە لەگەڵ ئەڵمانیا و تەواوی یەکێتی ئەوروپا، بە شێوەیەک کە ئاواتە هاوبەشەکان بگەینێتە ئاستێکی بەرز.
    بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " کە هەموو هەوڵەکان لە ئێستادا بە خێرایی چڕکراوەتەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لەسەر بنەمای وردی هەڵبژاردن.
     بەپێ بەیاننامەکە " سودانی " جەختیشیكردۆتەوە "کە حكومەتی داهاتوو حكومەتێكی خزمەتگوزاری دەبێت، لەنێویاندا چاكسازی ئابووری و وەبەرهێنان لە داهاتی نەوت دوور لە گەندەڵی، ھەروەھا خواستی حكومەتی داهاتوو نیشاندا بۆ هاوكاریی بەرهەمدار لەگەڵ كۆمپانیا لێهاتووییەکانی ئەڵمانیا لە بوارەكانی وزە و تەكنیكی تر.
     لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا پیرۆزبایی خۆی پێشکەشی "سودانی" کرد بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێکھێنانی حکومەتی داهاتوو، ھەروەک جەختی لە "ویستی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانو بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە ئاستە جیاوازەکاندا لە عێراق کردەوە. 
     بالیۆزی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق بەپەلە پێویستی بە حکومەتێکە کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت کە درک بە گەورەیی ئەو تەحەددایانە بکات کە لە قۆناغی ئێستادا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وتیشی " حکومەتی ئەڵمانیا بەرژەوەندییەکی زۆری هەیە بۆ سەرخستنی ئەم حکومەتە و زاڵبوون بەسەر تەحەددیاتی جۆراوجۆردا.