كازمی و حەلبوسی تاوتوێی دۆخی سیاسی گشتیی عێراقیان كرد

سیاسی
  • 20-10-2022, 18:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان دۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازی لە محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەشدا بارودۆخی سیاسی گشتی عێراقیان تاوتوێ كرد.